بڕیاری بەغدا بۆ دەستگیركردنی كۆسرەت رەسوڵ رەتدەكرێتەوە
"بڕیارەكە سیاسییە و دژی یاسا و دەستوورە"
K24 - ھەولێر
سەندیكای پارێزەرانی كوردستان كەمپینێكی دژی بڕیاری دادگای عێراق بۆ دەستگیركردنی كۆسرەت رەسوڵ راگەیاند و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەیان خستەڕوو، ئەو بڕیارە سیاسییە و كۆسرەت رەسوڵ، یەكێكە لە تێكۆشەرانی كوردستان ناتوانن دەستگیری بكەن.
پارێزەران رایانگەیاند: "بڕیاری دادگای رەسافەی عێراق دژی كۆسرەت رەسوڵ، رەتدەكەینەوە و كاك كۆسرەت لەوە گەورەترە كە ھیچ كەس و لایەن بتوانێت دەستگیری بكات، چونكە ئەو بڕیارانە سیاسین و دژی دەستوور و یاسان، بۆیە ئێمە وەك پارێزەر و مافپەروەرانی كوردستان دژی ئەو بڕیارانە دەوەستینەوە".
روونیی دەكەنەوە: "ئەو رێكارە سەربازی و بەناو یاساییانەی لە رێگەی پەرلەمان و دادگاكانی عێراقەوە دژی كوردستان دەیگرنەبەر بۆ شكاندنی ئیرادەیە، بەڵام گەلی كوردستان ناشكێت و بەردەوام دەبێت لە خەبات".
ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد: "ھێرشە سەربازی و سیاسییەكان دژی خەڵكی كوردستان سەرناكەوێت، وەك پارێزەر و مافپەروەرانی كوردستان لێرەوە بە خەڵكی كوردستانی رادەگەیەنین ئێمە بەردەوام دەبین لە خەبات و تێكۆشان بۆ بە دیھێنانی مەفە رەواكانی گەلی كوردستان".
رۆژی 19/10/2017، دادگای لێكۆڵینهوهی رهسافه، بڕیاری دهستگیركردنی بۆ كۆسرهت رهسووڵ عهلی، جێگری یهكهمی سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان دهركرد.