رۆژنامه‌يه‌كى رووسيا: قاسم سوله‌يمانى پيلانداڕێژه‌رى راده‌ستكردنى كه‌ركووك بووه
سوله‌يمانى كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى پيلانگێڕييهكانى دژ به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانييه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى رووسى ئيزڤيستيا له وتارێكدا رۆڵى قاسم سوله‌يمانى له هێنانى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى بۆ كه‌ركووك خستووه‌ته‌ڕوو و بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه سوله‌يمانى كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى پيلانگێڕييهكانى دژ به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانييه.
ئه‌ندريه ئونتيكۆڤ، وتارێكى له باره‌ى پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له رۆژنامه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: رێككه‌وتنى راده‌ستكردنى كه‌ركووك، به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه.
ئونتيكۆڤ له وتاره‌كه‌يدا نووسيويه‌تى:
به‌ر له رێككه‌وتنه‌كه‌ى كه‌ركووك، هه‌موو شتێك ئاماژه‌ى به‌ركه‌وتنى تێدابوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
په‌رله‌مانى عێراق، حكومه‌تى پابه‌ند كردبوو، هێز ره‌وانه‌ى كه‌ركووك بكات، له به‌رامبه‌ريشدا سه‌ركردايه‌تى كورد هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رگرى ده‌كرد.
له سه‌روبه‌ندى نزيكبوونه‌وه‌ى به‌ركه‌وتندا، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێ قۆڵى له نێوان حكومه‌تى به‌غدا و شاندێكى يه‌كێتى و قاسم سوله‌يمانى كرابوو.
رێككه‌وتنه‌كه‌يان تايبه‌ت بوو به راده‌ستكردنى كه‌ركووك به حكومه‌تى عێراق.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه له قۆناغى يهكهمدا به‌غدا ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى ده‌گێڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك و له قۆناغى دواتردا ئيدارهش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان وابه‌سته به به‌غدا ده‌كرێنه‌وه و له هه‌نگاوى سێيهمشدا كار بۆ درووستكردنى هه‌رێمێكى نوێ له سلێمانى كه‌ركووك هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت.
پێشتر قاسم سوله‌يمانى نه‌يارێتى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ريفراندۆم له لايه‌ن هه‌ولێره‌وه دهربڕيبوو. به‌ڵام هه‌ولێر به‌و خواسته‌كه‌ى رازى نه‌بوو. سه‌ره‌نجام قاسم سوله‌يمانى و وڵاته‌كه‌ى هه‌ر به لێدوان نه‌وه‌ستان و ههڕهشهكانيان له هه‌ولێر گۆڕى بۆ كرده‌وه.