وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: داوكارییه ده‌ستوورییه‌كانی كورد جێبه‌جێنه‌كراون
پێویسته كورد به گفتوگۆ داوای ئه‌و مافه ده‌ستوورییانه بكات
K24 - هه‌ولێر:
ریكس تێله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دۆحه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا داوای گفتوگۆی كرد و راشیگه‌یاند، عه‌بادی ئاماده‌ی گفتوگۆیه و داواش له كورد ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان گفتوگۆ بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری داواكارییه‌كانی كورد باس بكات رایگه‌یاند، گه‌لی كورد داواكاری هه‌یه كه تا ئێستا به گوێره‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كان رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور.
تیله‌رسن گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بوونی ئێرانه‌وه هه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ته‌واوی به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆیه سه‌باره‌ت به جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، جه‌ختمان له‌سه‌ر دان به خۆداگرتن كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێكان له نێوان هێزه‌كان، ئینجا هێزی پێشمه‌رگه یانیش هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی.
گوتیشی، پێموایه كه تێگه‌یشتنێكی گشتی هه‌یه كاتێك شه‌ڕی داعش ته‌واو بوو، خاك به ته‌واوی رزگار و سه‌قامگیر كرا، ته‌واوی هێزه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێگه‌كانیان، واته پێش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی داعش له 2014.
راشیگه‌یاند، ئه‌وان لایه‌نه‌كان هان ده‌ده‌ین كه پابه‌ند به سنووره‌كانی پێشوو، داواشی كرد لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن له پێناو رێزگرتن له ده‌ستووری عێراق.