"حەشدی شەعبی 400 کەسی كوشتووە"
حەشدی شەعبی بەشێوەیەكی دڕندانە ھێرشی كردووەتە سەركەركووك و خورماتوو
K24 - ھەولێر
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دیندار زێباری سەرۆكی لێژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند، حەشدی شەعبی بەشێوەیەكی دڕندانە ھێرشی كردووەتە سەركەركووك و خورماتوو، ھەروەھا پێشێلكاری زۆری مرۆیی ئەنجامداوە و 400 كەسیشی كوشتووە و 200 ھاووڵاتی كوردیشی زیندانی كردووە و هەزار و 200 خانووشیان سووتاندووە.
ھەروەھا گوتی، حەشدی شەعبی دەستیكردووە بە گۆڕینی دیموگرافی ئەو ناوچانە و لیستی داواكراوانی ھەبووە.