ماكرۆن له‌ په‌يوه‌ندييه‌كدا له‌گه‌ڵ بارزانى: له‌ گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نيگه‌رانين

سەرۆكی فەڕەنسا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات

K24 – هه‌ولێر:

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بڵاويكرده‌وه‌، ئێوارەی ئه‌مڕۆ ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی كرد.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك ماكرۆن نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخ و گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشاندا و داوای ئەوەی كرد كە هەردوولا دان بەخۆیاندا بگرن و شەڕ و پێكدادان دروست نەبێ و جەختیشی لەوە كردەوە كە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان گفتوگۆ و دانوستانە. 

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی بارودۆخ و ڕووداوەكانی ئەو دواییەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی بۆ سەرۆكی فەڕەنسا شی كردەوە.

جێگەی ئاماژەپێكردنە بڕیارە سەرۆكی فەڕەنسا لەمبارەیەوە لە هەوڵی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەری كێشەكانیان بكەن.