نووسینگهی خامنهیی: رۆڵی خۆمان له كهركووك گێڕا
"قاسم سولەیمانی پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل پووچەڵ كردەوە"
K24 - ھەولێر
بەرپرسی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بەشداری ئێران لە رووداوەکانی ئەم دواییانەی کەرکووکی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، بە رێنوێنییەکانی رێبەری ئێران و بە هەوڵەکانی قاسم سولەیمانی، پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دروست کردنی ئیسرائیلێکی دیکە لە کوردستانی عێراق پووچەڵ کرایەوە.