نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
پشتییوانی لە دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەن
K24 - ھەولێر
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە دەستپێشخەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ سڕکردنی ئاكامی ریفراندۆم.
فەرحان ھەق، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێشخەری حكومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و پشتیوانی خۆشیان بۆ هەر هەوڵێکی گفتوگۆ راگەیاند.
ھەق گوتیشی، ئەوان وەک نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی هەموو کارێکن لە پێناو رەخساندنی هەلومەرجی گفتوگۆ ئەگەر پێویست بکات.