"بڕیاری بەغدا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پارێزگاكان پێچەوانەی دەستوورە"

حكومەتی عێراق ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات

K24 - ھەولێر

حكومه‌تی عێراق بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و پارێزگاكان مامەڵە بكات بۆ پێدانی موچه‌ی هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كارتێكی وا به‌كار بێنیێت، ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌ و هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ لێك تێگه‌یشتن نامێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.