"شاندێکی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کۆدەبنەوە"

پێشمەرگە تەنیا لە حاڵەتی هێرشکردن وەڵام دەداتەوە

K24 - ھەولێر

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووك بە کوردستان24 گوت، لەسەر داوای سەرکردایەتی سیاسی کوردستان شەڕمان راگرتووە و تەنیا لە حاڵەتی هێرشکردن وەڵام دەدەینەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی راگرتنی شەڕ کۆببنەوە.