ئامینە زکری: سەرۆك بارزانی دەست لەکار ناکێشێتەوە

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئامینە زکری، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان 24 راگەیاند، سەرۆك بارزانی دەستلەکارناکێشتەوە بەڵکو لە نامەیەکەیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە کە ئەو نایەوێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.

 گوتیشی، دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەر پەرلەمان و حکومەت و ئەنجوومەنی دادوەریدا دابەش دەکرێت.

پێشتر جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌عفه‌ر ئيمينكى تايبه‌ت به‌ كوردستان24 رايگه‌ياند، نامه‌يه‌كى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشتووه‌ته‌ په‌رله‌مان و له‌ دانيشتنى ئەمڕۆی په‌رله‌مانى كوردستاندا بڕياره‌ ئه‌و نامه‌يه‌ بخوێندرێته‌وه‌.