ده‌قى پهيامهكه ببينه.. سه‌رۆك بارزانى: مومكين نييه ئه‌م وه‌زعه‌ى ئێستا قبوڵ بكرێت و كه‌ركووك ناسنامه‌ى كوردستانييه
ئه‌مه‌يه حاڵى راسته‌قينه‌ى خه‌ڵكى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له په‌يامێكى ڤيديۆيدا كه كوردستان 24 په‌خشيكرد، رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به ئاشتيانه بڕيار له چاره‌نووسى خۆى ده‌دات، تاوانبار ده‌كرێت. ئه‌مه‌يه حاڵى راسته‌قينه‌ى خه‌ڵكى كوردستان و جارێكى ديكه ده‌ركه‌وت ئێمه هه‌ر خۆمانين و چياكانمان.
چه‌ند وته‌يه‌كى سه‌رۆك بارزانى
* زۆر له مێژه نيشانه‌ى نيازخراپيان ده‌ركه‌وتبوو، ريفراندۆميان كرده بيانوو.
* له شه‌ڕى رزگاركردنى مووسڵ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوايه هه‌رگيز سوپا نهيدهتوانى مووسڵ رزگار بكات.
* ئێمه وامان زانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێز له قوربانيدانى كورد ده‌گرێت و به‌غداش وه‌فاى ده‌بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه بينيمان هه‌ر له‌و وه‌خته‌وه هه‌موو هه‌وڵيان ئه‌وه بوو، ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه.
* پێشتر له وتاره‌كانمدا رامگهياندبوو، ده‌بێت پێشبينى زۆر فشار و ته‌گه‌ره بكه‌ين، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌رگيز پێشبينى نه‌ده‌كرا و به خهياڵيشمان نه‌ده‌هات، ئه‌وه بوو له شه‌وى 15 له‌سه‌ر 16 ئه‌و خيانه‌ته گه‌وره‌يه له كه‌ركووك كرا و له پشته‌وه خه‌نجه‌رى ژه‌هراوى له پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان درا و ده‌نگى زوڵاڵى سێ مليۆن ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستانيان وا لێ‌كرد و كارهكهيان سه‌ختتر كرد و ئه‌گه‌ر ئه‌و خيانه‌ته نه‌بوايه ئێستا دۆخه‌كه به شێوه‌يه‌كى ديكه بوو.
* ئه‌و خيانه‌ته گه‌وره‌يه وايكرد، وره دابه‌زێت و پلانه‌كه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ نه‌كرێت.
- *ئه‌وانه‌ى ئه‌مريكا به تيرۆريست ناويان ده‌بات، بێن و سوارى تانكى ئه‌برامز بن و په‌لامارى كوردستان بده‌ن.
-
*مه‌به‌ستيان جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور نييه و ده‌يانه‌وێت هه‌يبه‌ت و كه‌رامه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بشكێنن.
-
* مردن ههڵدهبژێرين ناهێڵين كه‌رامه‌تى ئێمه بشكێت.
مومكين نييه ئه‌م وه‌زعه‌ى ئێستا قبوڵ بكرێت و كه‌ركووك ناسنامه‌ى كوردستانييه.
-
* به‌رزترين پله‌و پايه بۆ من پێشمهرگايهتييه.
* دڵنياتان ده‌كه‌م من له‌گه‌ڵتان ده‌بم و من پێشمه‌رگه‌ى ئێوه‌م.
- ده‌قى پهيامهكه به ڤيديۆ ببينه