رێكکەوتنەکەى باڵێكی یەکێتى لەگەڵ حەشدى شەعبى کێشەى تێکەوت

لەبەر چەند ھۆكارێك نەیانتوانی رێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن

K24 - ھەولێر

هەرچەندە باڵێکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى حەشدى شەعبى و عێراق رێكکەوتن کە پۆستى پارێزگارى کەرکووکیان پێبدرێت، بەڵام ئێستا بەھۆی چەند ئاستەنگێك کێشە بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە دروست بووە، یەکەم لە ئەنجوومەنى پارێزگاوە تا ئێستا نەتوانروە رێژەى یاسایى دانیشتنەکان تەواو بکرێت تاکو پۆستەکە بدرێت بەکاندیدەکەیان. دووەمیش بەغدا پاشگەزبووەتەوە ئەو پۆستە بەو باڵەى نێو یەکێتى بدات.