بەغدا دەست بە تەعریب كردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم دەكاتەوە

بڕیارەكە دژی كوردستان دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە

K24 - گەرمیان

پارێزگا و ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی دیالە بڕیاریانداوە 414 پارچەزەوی لە شارەدێی جەبارەی سەر بە شارۆچكه‌ی خانەقین، بەسەر کۆمەڵێك لە خه‌ڵكی عەرەبی ناوچەکانی دیکەی پارێزگای دیالە دابەش بکەن، چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت "ئه‌مه‌ تەعریب کردنێکی دیکەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانە".