سەعدی پیرە: ئەوانەی داوای پێكھێنانی حكومەتی رزگاری نیشتمانی دەكەن ھیچی نوێیان پێ نییە
زۆربەیان پێشتر خۆیان لە دەسەڵات بوون
K24 - ھەولێر
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی داوای پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی ده‌كه‌ن، هیچی نوێیان پێ نییه و پێشتر خۆیان له‌ناو حكومه‌ت بوون.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتیشی، داوای پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی پێویستی به ده‌نگی 76 په‌رله‌مانتار هه‌یه و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش به‌بێ پارتی ئه‌و رێژه‌یان نییه.