له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له نیویۆرك 6 كه‌س كوژران
به ڤیدیۆ.. شوێنی رووداوه‌كه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ته‌قه‌كردن، له شاری مانهاتنی نیویۆرك، شه‌ش كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
له ئێستادا ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و وه‌ك به‌رپرسانی پۆلیس بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرایان كردووه، هێرشكه‌ره‌كه، كه‌سێكی چه‌پڕه‌وی توندڕه‌وه و ناوی سام بایته.
تا ئێستا پۆلیس ورده‌كاری ته‌واوی رووداوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه پێده‌چێت رووداوه‌كه تیرۆریستی بیت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكاش، سه‌ره‌تا هێرشكه‌ره‌كه، به ئۆتۆمبێل به ناو ژماره‌یه‌ك پایسكلسوار كه‌وتووه له سه‌ر شه‌قامێكی مانهاتن و دواتریش ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)