راین دیلن: ھیچ ھەماھەنگییەك لە نێوان ھاوپەیمانان و حەشدی شەعبی نییە
"بەردەوام دەبین لە ھاندانی پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق لە شەڕ و پێكدادان دووربن"
K24 - ھەولێر
هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش رایانگه‌یاند كه ئه‌وان هانی پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق تاوه‌كو گفتوگۆكانیان به‌رده‌وام بێت و ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن بێته ئاراوه و ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی نزیكن له گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆتایی.
رایان دیل، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له چاوپێكه‌وتنی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه ئه‌وان به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كردووه و ئه‌گه‌ریش داوایان لێبكرێت، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووش ده‌كه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، ھیچ ھەماھەنگییەك لە نێوان ھاوپەیمانان و حەشدی شەعبی نییە.