نێچیرڤان بارزانی و عەلی باپیر چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

گفتوگۆ لەبارەی پێكھێنانی شاندێك دەكەن

K24 - ھەولێر

بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ھەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، كەمێكی پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە ھەولێر دەستیپێكرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "لە كۆبوونەوەكەدا باسی دوو تەوەر دەكرێت، یەكەمیان ئەو دۆخەی لە دوای 16 ئۆكتۆبەر لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ھاتووەتە كایەوە و نیگەرانی ھاووڵاتیان لەو دۆخەی كە ئێستا لە كوردستان ھەیە، ھەروەھا باس لە یەكخستنەوەی نێو ماڵی كورد دەكرێت".

ھەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "تەوەرێكی دیكە نێچیرڤان بارزانی و عەلی باپیر گفتوگۆی لەسەر دەكەن، پێكھێنانی شاندێكی ھەرێمی كوردستانە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا".