به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی: هیچ نووسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان
هاتنی كارمه‌ندان له به‌غداوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی، له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هیچ نووسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان.
روونیشی كرده‌وه، هیچ تیمێك و كارمه‌ندێكی به‌غداش نه‌هاتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و پێویستیش ده‌كات هه‌موو رێكارێكی یاسایی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت.