سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا: ئێران ده‌یه‌وێت كورد له‌ناوخۆدا دابه‌ش بكات
میلیشیا شیعییه‌كان ئامرازێكن له ده‌ست حكوومه‌تی ئێران
K24 - هه‌ولێر:
مارۆ روبیۆ، سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێت كورد له ناوخۆدا دابه‌ش بكات و له دژی یه‌كتر هانیان بدات.
ماركۆ روبیۆ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، ده‌یه‌وێت كورد دابه‌ش بكات و له‌و بڕوایه‌شدایه، تاران له رێگه‌ی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه ئامانجه‌كانی دێنێته‌دی.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئێران توانیویه‌تی له‌سه‌ر حیسابی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان گه‌شه به هه‌ژموون و پاوانخوازییه‌كانی خۆی بدات.
گوتیشی: "ده‌مه‌وێ ئه‌وه بزانم ئه‌و ستراتیژییه چییه كه ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌یگرێته‌به‌ر، گرنگه ستراتیژیه‌تێكمان هه‌بێت به‌رده‌وامی پابه‌ندبوونی ئێمه نیشان بدات به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد".
دووپاتیشی كرده‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌ده‌ربنێت و له‌سه‌ر حیسابی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژموون و پێگه‌ی خۆی فراوانتر بكات، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له ستراتیژیه‌تی تاران.
ماركۆ روبیۆ، میلیشیا شیعییه‌كانی عێراقیشی به ئامرازێك وه‌سف كرد، كه له ده‌ست حكوومه‌تی ئێراندایه.