هه‌ڵگورد حیكمه‌ت: هیچ نیازپاكییه‌ك له هاتنی ئه‌و هێزانه‌ی عێراقدا نییه
به‌غدا وا بیرده‌كاته‌وه كه ته‌نها ده‌بێت كورد ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، له‌باره‌ی له‌شكركێشی حكوومه‌تی به‌غدا بۆ سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند، هیچ نیازپاكییه‌ك له هاتنی ئه‌و هێزانه‌دا نییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت، پێشڕه‌وی زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دڵنیایی ده‌دات، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك وه‌ڵامی خۆی وه‌رده‌گرێت و چاره‌نووسی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش وه‌ك چاره‌نووسی ئه‌وانه ده‌بێت، كه پێشتر له پردێ و زومار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه روویدا.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت جه‌ختی لەوەش كرده‌وه، لایه‌نی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زیانه بیر ده‌كاته‌وه و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ده‌ستوور شتێكه پێویسته ته‌نیا لایه‌نی كوردی جێبه‌جێی بكات، كه‌چی خۆیان ده‌ستووریان پێشێل كردووه و له‌بیر خۆیان بردۆته‌وه كه به گوێره‌ی ده‌ستوور، ده‌بێت وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراقی سه‌یری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێت.