خاوه‌ن زه‌وييه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌رير داواى قه‌ره‌بوو له ئه‌مريكا ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى دانيشتووى شاره‌دێى هه‌رير و باتاس خۆپيشاندانێكيان ئه‌نجامدا.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى دانيشتووى شاره‌دێى هه‌رير و باتاس خۆپيشاندانێكيان ئه‌نجامدا.
له خۆپيشاندانهكهدا هاووڵاتيانى خاوه‌نى ئه‌و زه‌وييه كشتوكاڵييانهى كه له لايه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مريكاوه كراونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى، داوايان كرد، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
له 2014ه‌وه بڕيارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و خاوه‌ن زهويانه دراوه، به‌ڵام تا ئێستا هێزه‌كانى ئه‌مريكا قه‌ره‌بوويان نه‌كردوونه‌ته‌وه.
هاووڵاتيانى خۆپيشانده‌ر داوايان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، كه له رێگه‌ى خۆيه‌وه داوا له هێزه ئهمریكييهكان بكات، ئه‌و قهرهبووكردنهوهيه بدات، كه له ساڵى 2014ه‌وه به‌ڵێنيان پێدراوه.