كه‌ركووك له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌ ته‌عریب كردنه‌وه‌دایه‌

"مۆته‌كه‌ی ته‌عریب واز له‌ كه‌ركووك ناهێنێت"

K24 - هه‌ولێر:

دوای داگیرکردنی کەرکوک لە لایەن میشلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە , ئێستا بەپێی پلانێکی دارێژراو لەلایەن ئەو ھێزە داگیرکەرکەوە , تەعریبکردنەوەی کەرکووکيان بەچەندین شێوازی جیاواز زیندووکردەوە ,کە ئامانج لێی لەباربردنی ئەزموون و خەباتی کورد و پێشمەرگەیە کە لە پێناو کوردستانیبوونی ئەو شارە ھەزاران قووربانی داوە.

بەبڕوای پەرلەمانتارێکی عێراق پێویستە مەرجی کورد بۆ بەشداریکردن لەھەڵبژاردنەکانی داھاتوو, کۆتاییھێنان بێت بەو داگیرکارییەی کە لەکەرکووک و ناوچەکانی دیکە پەیڕەو دەکرێت.

کوردستانیبونی کەرکووک بە پێی بەڵگەنامە مێژووییەکان سەلمێنراوە, سەرژمێری دانیشتوانیش بەڵگەیەکی روونی کوردستانیبوونی ئەو شارەیە.

سەرەڕای دەستکاریکردنی رێژەکە لەبەرژەوەندی عەرەب, رێژەی نەتەوەکانی کەرکووک بەپێی سەرژمێری ساڵی 1957 بەمشێوەیە بووە:

کورد   48.2%

عەرەب 28.2%

تورکمان 21.4%

ئەوانی دی 2.1%

تەعریبکردنی کەرکوک , لەوکاتەوە دەستی پێکرد کە بەعسییەکان حووکمی عێراقییان گرتە دەست , یەکەم کاریشییان لە ساڵی 1972 گۆڕینی ناوی کەرکوک بوو بە ئەلتەئمیم بۆ ئەوەی لە دوارۆژدا بیکەنە بەڵگەی عەرەبی و عێراقیبوونی ئەو شارە , دواتر بە چەندین رێگەو قۆناغی جیاواز ژمارەی کوردیان کەمکردەوەو لەبەرامبەریشدا ژمارەی عەرەبیان زیادکرد , بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا رێژەی کورد لەساڵی 2003 لەرێژەی نەتەوەکانی دیکە زیاتر بووە, ئەمەش بەپێی سەرژمێری ھاوپەیمانان و لەسەر زاری  ویلیام مایڤڵ فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە کەرکووک رێژەی پێکھاتەکان بەمشێوەیە بووە:

کورد 40%   

عەرەب 35 % 

تورکمان 20%

ئەوانی دیکە 5%

لە دوای ساڵی 2003 شەوە حکوومەتی عێراق بەھەمان نەفەسی پێشوو بەناوێکی نوێ و لە بەرگێکی دیکەدا  ھەوڵی زۆریدا بۆ ھێشتنەوەی ئاسەواری تەعریب و جێبەجێکردنی پلانەکانی بەعس , بەڵام بەھۆی ئەوەی ئیدارەو دەسەڵات لە کەرکوک لەدەستی کوورددا بوو, تارادەیەک رێگری لەو ھەنگاوە کرا.

 لە 16ی ئۆکتۆبەر و دوای داگیرکردنی کەرکوک جارێکی دیکە دەستی تەعریب گەیشتە شارەکە و ھاوڵاتیانی کورد لەسەرخاکی خۆیان ئاوارەبوونەوە.

 بەرنامەو پلانی حکوومەتی ئێستای عێراق لەباربردنی خەونی سەدان ساڵەی کوردە کە ئێستا لە رێگەی میلیشیا شیعەکان و بەھاوکاری پازداری ئێرانی جێبەجێدەکرێت,  پلانەکەی ئەمجارەیان ئەگەر سەربگرێت سڕینەوەی کوردو لە باربردنی ئەزموونی 26 ساڵی رابردووە کە لەو ماوەیەدا کوردستان وەکوو نیمچە دەوڵەتێک بووە.