فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان به‌رگری له‌ كوردستان24 ده‌كات

"ئەو بڕیارەی بەغدا پێشێلکاری یاسایییە"

K24 - برۆكسل

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كییان له‌ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایه‌، لە راگەیەندراوێكدا بەتوندی نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەبەرامبەر بڕیاری کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی سەربە حکومەتی عێراق بۆداخستنی کوردستان24، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان دەڵێت: "ئەو بڕیارە پێشێلکاری یاسایییە و قابیلی قبوڵ نییه‌ی.