راوێژكارێكی خامنه‌یی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر شاری ره‌قه ده‌كات
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سووریا دابه‌ش بكات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری رێبه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاند: "به‌م نزیكانه، سوپای سووریا له رۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه ده‌جوڵێت" له كاتێكدا ترسێكی زۆر هه‌یه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه بینراو به‌شداریی شه‌ڕه‌كه بكات.
له‌كاتی دیداری نێوان ویلایه‌تی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان، رۆژی هه‌ینی گوتوویه‌تی: "ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵی دابه‌شكردنی سووریا ده‌ده‌ن بۆ دوو به‌ش، به‌ڵام وه‌ك چۆن له عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، له سووریاش به‌هه‌مانشێوه سه‌ركه‌وتوو نابن".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه گوتوویه‌تی: "به زووترین كات پێشڕه‌وی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی له رۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ رزگاركردنی شاری ره‌قه ده‌بینرێت".
ئه‌و قسانه‌ی ویلایه‌تی له كاتێكدایه، پێش مانگێك محه‌مه‌د رامز ترجمان، وه‌زیری راگه‌یاندی سووریا گووتی: "هیچ ناوچه‌یه‌كی سووریا به رزگاركراو دانانرێت تا ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا نه‌چنه ناوییه‌وه و ئاڵای سووریا به‌رزنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له ره‌قه روویداوه‌و داعش ده‌ركراوه كارێكی باشه، به‌ڵام پێویسته هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه، بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چ هێزێكی تێدایه".
ئه‌و قسه و لێدوانانه له كاتێكدایه، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به پاڵپشتی ئه‌مریكا، ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكه شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له مانگی مارسی ساڵی 2013 وه كه‌وتبووه ده‌ست چه‌كدارانی داعش.