كادیرانی یه‌كێتی داوای به‌ستنی كۆنگره ده‌كه‌ن
دەخوازن سەركردایەتی بڕیاربدات
K24 - ھەولێر
ژماره‌یه‌ك له كادیرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شارۆچكه‌ی كفری له ئیداره‌ی گه‌رمیان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نامه‌یان ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكه‌ن له‌سه‌ر دیاریكردنی كاتی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی.
ئەم داوایەی كادیرانی یەكێتی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی چەند پرسێكی ناوخۆی حزبەكە و ھەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.