سەركردایەتی یەكێتی بەستنی كۆنگرە تاوتوێ دەكات
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت
K24 - ھەولێر
سه‌عدی ئه‌حمه‌د، پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و مژاره‌كانی په‌یوه‌ندی ھەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پرسی به‌ستنی كۆنگره و هه‌روه‌ها ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی كه‌ركووك تاوتوێ ده‌كات".
له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، بڕیاری له‌سه‌ر دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك به‌مەبە‌ستی به دواداچوون له سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركووكدا.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ژماره‌یه‌ك كادیری یه‌كێتی له نامه‌یه‌كدا داوایانكردووه، سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان به زووترین كات كۆنگره ببه‌ستێت.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیار بوو كاتژمێر 10 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە كاتژمێرێك دواخرا".
بەپێی زانیاری پەیامنێرمان: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیار لە بەستنی كۆنگرە دەدات، چونكە لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی ھاتووە، دوای نەمانی سكرتێری گشتی بە ھەر ھۆیەك بێت، دەبێ لە ماوەی دوومانگدا كۆنگرە ببەسترێت".


