عێراق دهیهوێت له رێگهی یاسايهكهوه "ههرێمی كوردستان" ههڵبوهشێنێتهوه
نوێنهرانی كورد هۆشداری له مهترسییهكانی ئهودیو پرۆژه یاسای بودجهی 2018 دهدهن
K24 - سلێمانی:
حکوومەتی عێراق لە سزادانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و وەک چۆن ھەندێک ناوچەی ھەرێمی بە ھێزی سەربازی داگیرکرد، دەیەوێت لە رێگەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتووە درێژە بە سزادانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بدات.
نوێنەرانی کورد ھۆشداری دەدەن لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ى عێراق و لەو کۆت و بەندە زۆرانەی کە دەسەڵاتدارانی عێراق بەسەر ھەرێمی کوردستاندا سەپاندوویانە، ھەر لە کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێم و چەندین مەرجی دیکە کە رەنگە جێبەجێکردنی ئەستەم بێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە کوردە دەڵێت: "بەغداد دەیەوێت لە رێگەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە سیستمی ھەرێمی کورستان لە ڕووی سیاسی و ئیدارییەوە ھەڵبوەشێنێتەوە سەرەڕای چەندین مەترسی دیکە".