رێبوار تاڵەبانی: كەركووك بە شیعە دەكرێت

"حه‌شدی شه‌عبی زۆر له‌ حزبی به‌عسی خراپتره"

K24 - ھەولێر

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، به‌ كوردستان24 راگه‌یاند، كه‌ركووك له‌ ته‌عریبكردن ده‌رچووه‌ و ئێستا ئه‌و شاره‌ به‌ شیعه‌ ده‌كرێت.

 سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك گوتیشی، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی زۆر له‌ حزبی به‌عسی پێشوو خراپتره‌ و هه‌وڵی گۆڕینی ناوی گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كانیش له‌و شاره‌ ده‌درێت.