له كه‌ركووك هێرش ده‌كرێته سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه عێراقییه‌كان
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، گرووپێكی چه‌كدار هێرشییانكردووهته سه‌ر مه‌فرزه‌یه‌كی ئه‌منی له رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك.
وێبسایتی "الغد پرێس"ی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كان چه‌كی "ره‌شاش"یان به‌كارهێنانه‌وه و هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر مه‌فرزه‌یه‌كی ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له‌ناو كه‌ركووكن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و وێبسایته، رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی "قادسیه‌ی" شاری كه‌ركووك بووه و دوای هێرشكردنهكهش، هێزه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی ناوچه‌كه‌یان داخستووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له به‌رده‌م باره‌گاكانی سه‌رایای سه‌لام، كه سه‌ر به ره‌وتی سه‌درن، روویاندا و له ئه‌نجامیشدا، نزیكه‌ی 20 كه‌س كوژران و برینداربوون.
به‌هۆی داگیركردنی شاری كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه، زیاتر له 180 هه‌زار هاووڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌م ناوچانه ئاواره‌بوونه و تا ئێستاش ره‌وشی شاری كه‌ركووك ئارام نه‌بووه‌ته‌وه.