به‌ ڤيديۆ.. له‌ كڵێسه‌يه‌كى ئه‌مريكا به‌ هۆى ته‌قه‌كردنه‌وه‌ 16 كه‌س كوژران و بريندار بوون

لانيكه‌م 16 كه‌س به‌ هۆى رووداوێكى ته‌قه‌كردنه‌وه‌ كوژران و بريندار بوون

K24 – هه‌ولێر:

كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا بڵاويانكرده‌وه‌، له‌ كڵێسه‌يه‌كى ويلايه‌تى ته‌كساس لانيكه‌م 16 كه‌س به‌ هۆى رووداوێكى ته‌قه‌كردنه‌وه‌ كوژران و بريندار بوون.

به‌ گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ رووداوه‌كه‌ له‌ ناو كڵێسه‌ى شارى سازه‌رلاند سپرينگزى ويلايه‌تى ته‌كساس روويداوه‌ و هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌ لايه‌ن پۆليسه‌وه‌ كوژراوه‌.

تا ئێستا پۆليس ئامارى ره‌سمى قوربانييه‌كان و ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

هێزه‌ ئه‌منييه‌كان به‌ چڕى له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.