به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له خورماتوو: ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا جینۆسایده
"پێویسته جینۆسایدی خورماتوو به دۆكیومێنت بكرێت و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا كه‌ریم شوكر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 16ی حه‌مرینی یه‌كێتی له خورماتوو، له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له خورماتوو داوه و ده‌ڵێت: "به‌رپرسیاریه‌تیش هه‌ڵده‌گرم".
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌شڵێت، خورماتوو جینۆساید كراوه و له رۆژی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نيا له شارۆچكه‌ى خورماتوو هه‌شت هه‌زار خێزان ئاواره‌بوون و ئێستاش له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی خراپدان.