بالۆتیلی دەبێتە پادشای کارته سوورهكان
ئهو ههموو كارته سووره بۆ هێرشبهرێك كارهساته

ماریۆ بالۆتیلی لە وەرگرتنی کارتە سوورەکانی بەردەوامە و ئەمجارەیان لە گەڕی دوازدەیەمی خولی لیگا وەن لە یاری یانەکەی بەرانبەر یانەی دیگۆن لە دواخولەکدا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.
بالۆتیلی ھێرشبەرە ئاژاوەگێڕەکە لە خولەکی 40 تاکە گۆڵی بردنەوەی یانەکەی لەرێگای لێدانی سزا تۆمار کرد، بەڵام پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکە بەیەک خولەک کارتی سووری وەرگرت و لە یارییەکە کرایە دەرەوە.
ئەمە دەبێتە دەیەمین کارتی سوور بۆ ئەو ھێرشبەرە ئیتاڵییە لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا کە تەمەنی 27 ساڵە، شارەزایانی تۆپی پێی پێیان وایە رەنگە بالۆتیلی لە داھاتوودا کارتی زیاتریش وەربگرێت و ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە سووپەر ماریۆ ھێرشبەرە نەک بەرگریکار، ھەروەھا ئەمە چوارەمین کارتی سوورە بەدرێسی یانەی نیس وەری دەگرێت.
بەم شێوەیە ئەو ھێرشبەرە ئەسمەرە دەبێتە یەکەمین ھێرشبەر کە زۆرترین کارتی سوور وەربگرێت، پێشتر لە پریمەرلیگ 4 کارتی سوور و لە خولی ئیتاڵیایش 2 کارتی سووری بەڕویدا بەرز کرابوەوە.
بالۆ 5 جار راستەوخۆ بەکارتی سوور دهركراوه و 5 جاری تریش دوو کارتی زەردی وەرگرتووە.
ئامادهكردنی: مهسعوود حهسهن
