سەرۆکی پۆڵەندا داوا دەكات کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ چارسەر بکرێن
"بە ئاشتیانه كێشەكان چاره‌سه‌ر بكه‌ن"
K24 - ھەولێر
ئهندژای دودا، سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فواد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له وارسۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق رایگه‌یاند كه پۆڵه‌ندا هیواداره په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بێت و هه‌ردوولاش به دیالۆگ و ئاشتیانه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.