گوته‌بێژی پارتی: سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆڵی نێوه‌ندگیری له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌گێڕێت
پێویسته چ رێوشوێنێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی داگیركاری و ته‌عریب بگیرێته به‌ر؟
K23- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك)، مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هاوكات وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی كه‌ركوك و شنگال و ناوچه جێناكوكه‌كان كرا. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و دۆخ و كێشانه‌ی كه هاتوونه‌ته ئاراوه و، باس له میكانیزمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه كرا. باسیش له زیاده‌ڕۆییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و چه‌كدارانی دیكه له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرا. گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
مه‌حمود محه‌مه‌د گوتی، له‌ئێستادا پرسه‌كه ئه‌وه نییه ئاخۆ بڕیار له‌سه‌ر چی ده‌درێت، به‌ڵكو باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و رووداوانه چۆن هاتوونه‌ته ئاراوه و ئاكامه‌كانی چی ده‌بێت، چۆن پێویسته كار له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی نێوان لایه‌نه‌كان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌ژێر رۆشنایی تێبینی و پێشنیازه‌كان پلان بۆ داهاتوو دابڕێژرێت. هه‌روه‌ها پێویسته چ رێوشوێنێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی داگیركاری و ته‌عریب بگیرێته به‌ر، كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی پێشووش په‌یڕه‌وی هه‌مان رێبازیان كردبوو، ئه‌وانه‌ی ئێستاش ده‌یانه‌وێت دووباره‌ی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، نه‌ك ته‌نیا پرسی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو جیهان به‌رامبه‌ر زۆر پرسی دیكه بێده‌نگی نیشانداوه، له‌كۆنیشدا چه‌ندین جار ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بووه، بۆیه پێویسته ئێستا ئێمه كار له‌سه‌ر خۆبه‌هێزكردن و یه‌كهه‌ڵوێستی نێوان لایه‌نه‌كان بكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی هێزێك درووست بكه‌ین، رێگری له چاوتێبڕینی ده‌ره‌كی بكات كێشه‌مان بۆ درووست نه‌كات.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق خۆی نه‌یتوانی به‌گوێره‌ی یاساكانی ببێته ئه‌و وڵاته فیدراڵه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی گه‌لی كوردستان كه له‌ده‌ستوریشدا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه نه‌هێڵێت، ئه‌مه‌ش زۆر روونی له‌ناو پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقدا دیاره. وه‌ك مه‌حمود محه‌مه‌د ئاماژه‌ی پێكرد، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی كوردستاندا بكات، كه حكومه‌كانی پێشووش ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌ر هه‌بووه، ئامانجیان درووستكردنی كێشه و ناكۆكیه له یه‌كڕیزی خه‌ڵكی كوردستان و، نه‌هێڵن كۆده‌نگی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كانیش مه‌حمود محه‌مه‌د جه‌ختی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتیدا چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ركرا، كه پێویسته جێگری سه‌رۆكی پارتی كه هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه، رۆڵی نێوه‌ندگیری له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كان بگێڕێت، بۆئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا روو بدات و كۆده‌نگیه‌ك بێته ئاراوه، كه به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه بگرێت كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه.