به‌غدا ره‌گ و ریشه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زهه‌بی داده‌كوتێت

دەیانەوێت لە رێگەی پەرلەمانەوە یاساییەك بە سەر كۆمەڵگەی عێراق بسەپێنن

K24 - ھەولێر

كەوتنە دەستی دەسەڵات لەلایەنی پێكھاتەیەكی عێراق كە پێكھاتەی شیعە، تەنھا رەنگدانەوەی سیاسی و ئابووری و سەربازی لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵكو كاریگەری كۆمەڵایەتیشی دروستكردووە، ئێستا پێكھاتەی شیعە لە عێراقدا دەیەوێت لە رێگەی پەرلەمانەوە یاساكانی سەبارەت بە ژیانی خێزانداری و كەسێتی بەسەر ھەموو گەلانی عێراقدا بسەپێنن.

 یاسای جەعفەری كە خواست و ویستی مەزھەبێكی دیاریكراوە، دەیانەوێت لە رێگەی پەرلەمانەوە كار بۆ سەپاندنی بەسەر كۆمەڵگەی عێراقیدا بكەن، ئەو یاساییە رێگە بە بەشوودانی كچان لە تەمەنێكی بچووك دەدات، یاساییەكە لەسەر بنەمای فیقھی شیعە ئامادەكراوە.