به‌غدا ده‌يه‌وێت مه‌زهه‌بى جه‌عفه‌رى به‌سه‌ر عێراقييه‌كاندا بسه‌پێنێت
به گوێره‌ى پرۆژه‌يه‌كى په‌رله‌مانى عێراق كچۆڵه‌ى 9 ساڵانيش ماره ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى، پڕۆژه ياساى بارى كه‌سێتى رێكخراو له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌بى جه‌عفه‌رى شيعه‌ى به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ش بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى و مه‌ترسى له‌سه‌ر پێكهاته‌ى ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى عێراقييه‌كان درووستكردووه، به‌و پێيه‌ى وه‌ك شاره‌زايان باسى ده‌كه‌ن، ياساكه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێت كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له ديارترين ئه‌و مه‌ترسيانه‌ى رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى ده‌بنه‌وه به هۆى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ياسايه‌وه، به شوودانى منداڵانى كچه هه‌ر له ته‌مه‌نى 9 ساڵييه‌وه. هه‌روه‌ها ناچاركردنى ئه‌و منداڵانه‌شه به جێبه‌جێكردنى خواستى هاوسه‌ره‌كانيان وه‌ك ئه‌وه‌ى له ياساكه‌دا به مافى ره‌واى پياوانى له قه‌ڵه‌مداوه.
چالاكانى مافه‌كانى ئافره‌ت و مافه‌كانى مرۆڤ نيگه‌ران و بێزارن له‌و پڕۆژه ياسايه و به شكست و پاشه‌كشێيه‌كى گه‌وره‌ى مافه‌كانى ئافره‌تى ده‌زانن.
به هۆى په‌يڕه‌وكردنى حوكمى زۆرينه و سه‌پاندنى بڕياره‌كان به سه‌ر كه‌مينه‌كاندا، شيعه‌كانى عێراق ده‌يانه‌وێت عێراق به‌ره‌و وڵاتێكى مه‌زهه‌بى به‌رن.
شيعه‌كانى عێراق ده‌ربه‌ده‌ربوونى مليۆنان هاووڵاتى سوننه مه‌زهه‌ب و وێرانكردنى شاره‌كانيان و چۆڵبوونى ناوه‌نده ئاينى و سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيان به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ سه‌پاندنى بنه‌ما مه‌زهه‌بييه‌كانى خۆيان به‌سه‌ر خه‌ڵكى عێراقدا.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه له‌شكركێشيان كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و سه‌دان هه‌زار خێزانى كريستيانيش به هۆى توندوتيژييه‌كانه‌وه عێراقيان به‌جێهێشتووه.
ئه‌ندامى سوننه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق عومه‌ر جبورى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌و ياسايه جێبه‌جێ بكرێت، شيعه كۆڵه‌گه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى مه‌زهه‌بى و تائيفى ده‌چه‌قێنێت و گيانى تائيفى له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقيدا تۆخده‌كاته‌وه.
مه‌به‌ست له مه‌زهه‌بى جه‌عفه‌رى، بنه‌ما فيقيهى و مه‌زهه‌بييه‌كانى جه‌عفه‌رى كوڕى سادقه كه يه‌كێكه له 12 پێشه‌واكه‌ى شيعه و پێشه‌واى ژماره شه‌شيانه و لاى شيعه‌كان ئه‌و 12 پێشه‌وايه هاوشێوه‌ى پێغه‌مبه‌ران پارێزراون له هه‌ڵه و تاوان و پێشه‌واى 12هه‌ميان هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌وان پێى ده‌ڵێن مه‌هدى غائيب و چاوه‌ڕێى ده‌ركه‌وتنى ده‌كه‌ن.
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچى ئه‌مريكى له‌و باره‌يه‌وه داواى له حكومه‌تى عێراق كردووه ئه‌و پڕۆژه‌يه بكێشێته‌وه و ده‌سته‌به‌رى مافى ژنان و كچانى عێراق بكات و مافه‌كانيان بپارێزێت و خودى پرۆژه ياساكه‌شى به "كاره‌سات" وه‌سفكردووه.