پارێزگاكانی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه
سلێمانیش بە داواكەی بەغدا قایل نابێت
K24 - ھەولێر
دلشاد شه‌هاب، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدایان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
گوتیشی، پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، به‌ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی بكرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه.