ميليشياكانى حەشدی شەعبی هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی خەڵکی کەرکووکیيان دەستپێکردووە
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سووتانی چه‌ند هه‌مڤییه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گەرەکی شوریجەی کەرکوک تەقە لە خەڵک دەکەن و دەستییان بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و رەشبگیری کردووە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە خەڵکی گەڕەکی شوریجە كردووه، کە گەڕەکێکی کوردنشینی کەرکووکە و چەکی قورسیان بەکارهێناوە.
هەروها دەستیان بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لەو گەڕەکە کردووە و چەندین گەنجی کوردیان دەستگیرکردووە.
به گوێره‌ی زانیارییەکان چەند خۆبەخشێکی کورد لە وەڵامی چەکدارانی حەشدی شەعبی دە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی حەشدییان لە جوری هامفی سووتاندووە.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا دیمه‌نی سووتاندنی چه‌ند هه‌مڤییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆریش ده‌بیسترێت، به‌ڵام تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كه‌ركووكه یان نا.