كۆسره‌ت ره‌سول: ریفراندۆم مافێكی سرووشتیه و مه‌رج نییه له‌ئێستادا كار به ئه‌نجامه‌كانی بكرێت
به‌هۆی لووت به‌رزى و خۆ به براوه زانین حكومه‌تى عێراق له به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان جۆره‌ها مه‌رج و مهرجكاریان بۆ حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان داناوه
K24- هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور ده‌كات.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سیاسی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج لەشاری سلێمانی رایگەیاند: ئه‌ركى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه گوشار بخاته سه‌ر حكومه‌تى عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و گوتیشی ئێستا به‌هۆی لووت به‌رزى و خۆ به براوه زانین، حكومه‌تى عێراقی فیدرال له به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان، جۆره‌ها مه‌رج و مهرجكاریان بۆ حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان داناوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ لایه‌نى كوردی بكه‌ونه گفتوگۆ و بنیاتنانى ئاشته‌وایی له‌عێراقدا.
وه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه، ریفراندۆم مافێكی سرووشتی هه‌ر گه‌ل و نهتهوهیێكه، چونكه ئه‌مه كه‌مترین مافی تاكه كه گوزارشت له‌رای خۆی بكات، له‌مباره‌شه‌وه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی، گرنگ نییه له‌ئێستادا كار به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بكرێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی راگه‌یاندوه و گوتیشی، وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌نێون هێزه عێراقیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مامیهی نرخاندنه.
هەروەها کۆسرەت رەسول بە پێویستی داناوە هه‌رچی زووه ده‌ست بكرێت به گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى بێ مه‌رج، كه جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور رێكبخاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وا به‌باش ده‌زانێت، لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌یی له گففتوگۆكاندا هه‌بێت.
کۆسرەت رەسول هەروەها داوای کردووە، ره‌وشی شاره‌كان ئاسایی بكرێته‌وه و ئه‌وانه‌ى ئاواره‌بوون سه‌ربه‌رزانه و به‌دابینكردنى ئاسایشی ژیان و پاراستنى سه‌رو ماڵیان، بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵى خۆیان و قه‌ره‌بووى زیانه‌كانیان بكرێنه‌وه.