مه‌يمونێك وازى له مۆز هێناوه و خه‌ريكى به‌نزين خواردنه‌وه‌يه
تانكى به‌نزينى ماتۆڕسكيله‌كانيان خاڵى ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سايتى UPI بڵاويكردووه‌ته‌وه، مه‌يمونێكى كێوى له شارى بانيباتى هيندستان و له ويلايه‌تى هاريانا خووى گرتووه به خواردنه‌وه‌ى به‌نزين و وازى له مۆز خواردن هێناوه.
سايته‌كه نووسيويه‌تى: هه‌ندێك فرۆشيارى تايله‌ندى تێبينيان كردووه، تانكى به‌نزينى ماتۆڕسكيله‌كانيان خاڵى ده‌بێته‌وه، كاتێك له بازاردا رايبگرن.
دواى چاودێريكردن بۆيان ده‌ركه‌وتووه، كه مه‌يمونێك په‌يدا بووه و سه‌رى تانكييه‌كان ده‌كاته‌وه و به‌نزينه‌كه‌ى ده‌خوات.
هه‌روه‌ها تێبينيان كردووه، ئه‌و مه‌يمونه حه‌زى به شيرينى و مۆز نه‌ماوه و به ته‌نيا ده‌يگوزه‌رێنێت و كه‌سيش بێزار ناكات.