حكومەتی ھەرێم داوا لە بەغدا دەكات تیمی تەكنیكی بنێرێتە ھەولێر

راوێژكارێك خواستی حكومەتی ھەرێم ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

دلشاد شەھاب، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، پێویستە ھەرچی زووە حکومەت عێراق تیمە تەکنیکییەکانی بنێرێتە ھەرێمی کوردستان، چونکە خواستی حکومەتی ھەرێم تەنھا گفتوگۆیە، پەرلەمان و لایەنەکانیش پشتگیری ئەم ھەوڵانە دەکەن، تەنھا گفتوگۆش بە چارەسەر دەزانن.