پەرلەمانتارێكی ئاكەپە: گۆڕانكاری گەورە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە

"پێویستە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ھەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە دۆخی جاران"

K24 - ئەنقەرە

غالب ئەنساری ئۆغلو، پەرلەمانتاری پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكەپە) دەڵێت، پێویستە بە زووترین كات پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ھەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە دۆخی جاران كە لە ئاستێكی زۆر باشدا بوو،  ئەو پەرلەمانتارە پێی وایە لە رۆژھەڵاتی ناوین گۆڕانكاری گەورە روودەدەن و بەو ھۆیەشەوە توركیا و ھەرێمی كوردستان پێویستیان بە یەكتر ھەیە.

ئەو پەرلەمانتارەی ئاكەپەدەشڵێت، نابێ نیگەرانیی توركیا بەرامبەر ریفراندۆم ببێتە ھۆكاری دژایەتی.