"باری تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ جێگیرە و بەرەو باشبوون دەچێت"

تیمی پزیشكی: نەشتەرگەریەكی گەورەی بۆكراوە

K24 - سلێمانی

دارا رەشید، سەرپەرشتیاریی تیمی پزیشکی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆسرەت رەسوڵ باری تەندروستی جێگیرە و تەندروستیشی سات لە دوای سات بەرەو باشتربوون دەچێت.

سەبارەت بە دانانی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر لەژێر چاودێری ورددا، دارا رەشید رایگەیاند،  نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ کراوە و بۆیەش خراوەتە ژێر چاودێری ورد، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ جێگیرە.