چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ژماره‌يه‌ك شوفێرى بارهه‌ڵگر ده‌كوژن و ئۆتۆمبێله‌كانيان ده‌سووتێنن
چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بازگه‌ى ناياساييان داناوه و پاره له شوفێرانى كورد ده‌ستێنن
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌يه‌ك شوفێرى كورد له سه‌ر رێگه‌ى كه‌ركووك به‌غدا و له نزيك بازگه‌ى عوزێم تۆماريان كردووه، باس له‌وه ده‌كرێت چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بازگه‌ى ناياساييان داناوه و پاره له شوفێرانى كورد ده‌ستێنن و هاوكات ژماره‌يه‌ك شوفێريان كوشتووه و ئۆتۆمبێله‌كانيان سووتاندوون.
كوردستان 24 هه‌وڵيدا به‌دواداچوونى زياتر بۆ رۆژى تۆماركردنى گرته ڤيديۆييه‌كان و ژماره‌ى قوربانييه‌كان و ناسنامه‌يان بكات، به‌ڵام تا ئێستا زانيارييه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوونه.