به وێنه و ڤيديۆ.. بۆ يه‌كه‌مجار كوردێك ده‌بێته ئه‌ندامى دادگاى فيدراڵى كه‌نه‌دا
بڕياره‌كه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى دادى كه‌نه‌داوه له ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌ر ده‌رچووه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كه‌نه‌دادا، كوردێك بووه ئه‌ندامى دادگاى فيدراڵى.
دادوه‌ر شێرزاد سابير ئه‌حمه‌د، به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى شارى كه‌ركووكه و له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس، وه‌ك په‌نابه‌رێك روويكردووه‌ته ده‌ره‌وه و دواتر له كه‌نه‌دا گيرساوه‌ته‌وه.
دواى گه‌يشتنى بۆ كه‌نه‌دا له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، ده‌ستيكردووه به ته‌واوكردنى خوێندن و له به‌شى زانستى سياسى له زانكۆى سايمۆن فره‌يزه‌ر له 1996 بڕوانامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه.

پاشان له زانكۆى كاڵگه‌رى له 2004دكتۆراى له ياسا به‌ده‌ستهێناوه و له بوارى كاروبارى په‌نابه‌ران و كۆچكردن و مافى مرۆڤ كاريكردووه.

له ماوه‌ى كاركردنيدا وه‌ك شاره‌زايه‌كى ياسايى له باره‌ى ياسا چه‌ندين وتارى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ميدياى كه‌نه‌ديش چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا كراوه.
هه‌روه‌ها بووه‌ته ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رى چه‌ندين رێكخراو. ژماره‌يه‌ك خه‌ڵاتى له بوارى ياسادا وه‌رگرتووه.

دواجار له لايه‌ن وه‌زيرى دادى كه‌نه‌دا جودى ويڵسن رايبۆرد له 19ى ئاب/ ئۆگستى 2017 به بڕيارێكى تايبه‌ت وه‌ك دادوه‌رى دادگاى فيدراڵى كه‌نه‌دا ده‌ستنيشان كراوه.

دادگاى فيدراڵى به‌رزترين دادگاى ده‌سه‌ڵاتى داوه‌رى كه‌نه‌دايه و له 2003ه‌وه دامه‌زراوه و بنكه‌ى سه‌ره‌كيشى له ئۆتاواى پايته‌خته و دادگاكه تايبه‌ته به يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسانه‌ى تايبه‌تن به سه‌رتاسه‌رى وڵاته‌وه و دادگاكه‌ش له سه‌رۆكى دادگا و 32 دادوه‌رى ديكه پێكهاتووه. موچه‌ى ساڵانه‌ى هه‌ر دادوه‌رێكى دادگاكه 288 هه‌زار دۆلاره.
.jpg)
.jpg)