بەرەى تورکمانى پڕۆژەیەك بۆ بەهەرێمکردنى کەرکووك ئامادە دەكات
كورد ھەموو ھەوڵێك رەتیدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەرەى تورکمانى لە کەرکووك، پڕۆژەیەکیان بۆ بەهەرێمکردنى ئەو شارە نووسیوەتەوە لەناوەرۆکى پڕۆژەکەیاندا هاتووە کە شارى کەرکووك بکرێت بەهەرێمێکى سەربەخۆ و پۆستى سەرۆکى هەرێمەکە بۆ پێکهاتەى کورد بێت و دوو جێگرى هەبێت کە یەکێك لە جێگرەکانى تورکمان بێت و ئەوەى دیکەشى عەرەب، هەروەها بەپێی پڕۆژەى تورکمانەکان، سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەو هەرێمە بۆ تورکمانەکان دەبێت، بەڵام کورد ئەو پڕۆژەیەى قەبووڵ نیە و ژماەیەك لە بەرپرسانی كورد لە كەركووك دەڵێن، ھەموو هەوڵێك بۆ دابڕانى کەرکووك لە هەرێمى کوردستان رەتدەكەینەوە.