به‌سه‌رپه‌رشتى سوپاى پاسداران نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت
به‌سه‌رپه‌رشتى سوپاى پاسداران نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌رپه‌رشتى سوپاى پاسداران، كۆمارى ئيسلامى ئێران چاوى بڕيوه‌ته نه‌وتى كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى له قۆناغى داهاتوو به بۆرى نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى ئێران بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له ئێستادا رۆژانه 30 تا 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى كه‌ركووك به تانكه‌ر ره‌وانه‌ى كرماشان ده‌كرێت.
بڕياره له داهاتوويهكى نزيكدا هێڵێكى نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له نێوان كه‌ركووك و كرماشان دابمه‌زرێت بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته و رۆژانه 650 هه‌زار به‌رميل نه‌وت هه‌نارده بكرێت.
به راى چاودێران له حاڵى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆژه‌يه‌دا توركيا خه‌ونى بوون به سه‌رچاوه‌ى يه‌كه‌مى وزه‌ى ئه‌وروپا له رووى نه‌وته‌وه له ده‌ست ده‌دات.