ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك نامەیەك ئاراستەی 5 لایەنی کوردستان دەكات

لە نامەكەدا چەند خاڵێك خراوەتەڕوو

K24 - ھەولێر

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووك و 13 ئەندامى لیستى برایەتى کە لەشارەکانى هەرێمى کوردستاندا نیشتەجێن و لەدواى رووداوەکانى 16 ئۆکتۆبەرەوە نەگەڕاونەتەوە کەرکووك، نامەیەکیان ئاراستەى مەکتەبى سیاسى پێنج حزبى کوردستانى کردووە کە دەستیان لە دروستکردنى لیستى برایەتیدا هەبووەو چەند مەرجێکیان خستووەتەڕوو بۆ گەڕانەوەیان بۆ شارى کەرکووك و دەست پێکردنەوەى دانیشتنەکان، بۆ دیارکردنى پارێزگارێکى نوێ بۆ شارەکە کە پشکى کوردە.