نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوونی چه‌كداره بیانییه‌كان و میلیشیاكانی ئێران له سووریا قه‌ده‌غه ده‌كات
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسیارێتی ئه‌و توندوتیژیانه ده‌خاته ئه‌ستۆی رژێمی سووریا كه‌ماوه‌ی 7 ساڵه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سووریا ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێك ده‌ربڕیوه، كه تایبه‌ته به پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له سووریا. ئه‌و پرۆژه بڕیاره داوا له سه‌رجه‌م چه‌كداره بیانیه‌كان، میلیشیاكانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات، له‌ناو خاكی سووریا بكشێنه‌وه.
له ره‌شنووسی ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌دا، به‌زه‌قی ئاماژه به‌ناوی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی حزبوڵڵا كراوه و، داوای له‌و چه‌كدار و میلیشیایانه كردووه، به‌زووترین كات سووریا جێ بهێڵن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌شی كردووه، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 7 ساڵه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیلی سووریا ده‌كرێت و به به‌رنامه بۆ داڕێژراو ناوی ده‌بات، به‌رپرسیارێتی ئه‌و توند و تیژیانه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆی رژێمی سووریا.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه قه‌ده‌غه كراوه رایگه‌یاند، قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، به‌مه‌به‌ستی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ئه‌لبوكه‌مالی سووریا له سه‌ر سنووری عێراق، سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه.