راهێنه‌ری گریمیۆ: ئێمه له ئێستاوه پاڵه‌وانی مۆندیالی یانه‌كانین
ریناتۆ: ئێمه به‌كردار تێكشكاندنی ریال مه‌درید نیشانی هه‌موو جیهان ده‌ده‌ین
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی گریمیۆی به‌رازیلی گه‌یشته فایناڵی مۆندیالی یانه‌كان 2017 و چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان جه‌زیره‌ی ئیماراتی و ریال مه‌دریدی ئیسپانیا ده‌كات، راهێنه‌ری یانه‌ی گریمیۆ هه‌ڕه‌شه له ریال مه‌درید ده‌كات.
ریناتۆ گاوچۆ راهێنه‌ری یانه‌ی گریمیۆی به‌رازیلی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ریال مه‌درید له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بێبه‌ش ده‌كه‌ن.
ریناتۆ ده‌شڵێت: هێشتا هه‌نگاوه‌كانی ئێمه كۆتایی نه‌هاتووه، له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی ریال مه‌درید بۆ فایناڵ به كردار تێكشكاندنی ریال مه‌درید ده‌سه‌لمێنین و ئێمه له ئێستاوه‌ك وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌یری خۆمان ده‌كه‌ین.
ریناتۆ گوتیشی: زۆر كه‌س پێیوایه ئیشی ئێمه له‌م پاڵه‌وانێتییه كۆتایی هاتووه و ناتوانین به‌رگه‌ی یانه‌یه‌كی وه‌ك ریال مه‌درید بگرین، به‌ڵام چاوه‌ڕوان من و بزانن پاڵه‌وان كێیه.
ریناتۆی ته‌مه‌ن 55 ساڵ، پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بووه، له ئه‌ورووپا ته‌نیا یاری بۆ یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا كردووه و وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر چه‌ندان یانه‌ی به‌رازیلی تاقی كردۆته‌وه، وه‌رزی رابردوو یانه‌كه‌ی كرده پاڵه‌وانی لێبه‌تادۆریس و له مۆندیالی یانه‌كانیش گه‌یشتۆته فایناڵ.